پاسداران: هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر ئێران پێويستى به 10 پرسى سه‌ربازى و سياسى هه‌يه
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى تهسنيمى ئێرانى فه‌ده‌وى له باره‌ى چوار پرسه سهربازييهكهوه گوتى: ئه‌مريكا هێرش ناكاته سه‌ر ئێران و شه‌ڕ ده‌ست پێ ناكات ئه‌گه‌ر:
ئه‌گه‌ر متمانه و دڵنيايى نه‌بێت سه‌باره‌ت به كۆتايهاتنى شه‌ڕه‌كه له ماوه‌يه‌كى كورتدا.
ئه‌گه‌ر دڵنيا نه‌بێت له تواناكانى بۆ كۆنترۆڵكردنى ره‌وتى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان.
ئه‌گه‌ر دڵنيا نه‌بێته‌وه له تواناى ئه‌مريكاييه‌كان بۆ به‌رگه‌گرتنى ئه‌و زيانانهى به‌ر وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ون.
ئه‌گه‌ر دڵنيانهبێت له سه‌ركه‌وتنى يه‌كلاكه‌ره‌وه له شه‌ڕه‌كه‌دا.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره سياسييه‌كان كه فه‌ده‌وى بڕواى وايه به بوون و ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و ئه‌گه‌رانه، ئه‌مريكا هێرشده‌كاته سه‌ر ئێران، فه‌ده‌وى ده‌ڵێت: ئه‌مريكا ئه‌م ئه‌گه‌ره سياسييانه له‌به‌رچاوده‌گرێت:
درووستكردنى هاوپه‌يمانێتييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى، كه وڵاتێكى گه‌وره يان دوو وڵات له خۆبگرێت.
ساز و ئاماده‌كردنى رايگشتى ئه‌مريكا له باره‌ى ره‌وايه‌تى شه‌ڕه‌كه.
ده‌سته‌به‌ركردنى تێچووى ماددى شه‌ڕه‌كه.
به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
ده‌سته‌به‌ركردنى ستراتيژێكى دووربينانه كه سه‌ره‌نجام له سوود و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مريكادا بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وێت له شكاندنى ئيراده‌ى گه‌لى ئێران.
K24
