ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئێران راگه‌یه‌ندرا

ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئێران راگه‌یه‌ندرا
حه‌سه‌ن رۆحانی‌ به‌جیاوازی‌ حه‌وت ملیۆن ده‌نگ، به‌سه‌ر ئیبراهیم ره‌ئیسی‌ ركه‌به‌ریدا سه‌ركه‌وت له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئێراندا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌.

به‌پێی میدیا فه‌رمییه‌كانی‌ ئێران، عه‌لی‌ ئه‌سغه‌ر ئه‌حمه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئێران رایگه‌یاند، رۆحانی‌ زیاتر له‌ 22 ملیۆن ده‌نگی‌ به‌ده‌سهێناوه‌ له‌كۆی‌ 40 ملیۆن و 76 هه‌زارو 729 ده‌نگ كه‌ تائێستا جیاكراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی‌ له‌پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ 15 ملیۆن و 452 هه‌زارو 194 ده‌نگ.

ئه‌حمه‌دی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، مسته‌فا میر سه‌لیم له‌پله‌ی‌ سێ یه‌مدایه‌ به‌ 455 هه‌زارو 211 ده‌نگ و مسته‌فا هاشمی‌ ته‌بایی له‌پله‌ی‌ چواره‌مدایه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ 210 هه‌زارو 597 ده‌نگ.






خه‌ندان
Top