تره‌مپ له سعوودیه‌وه په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی ئیران ده‌كات
فڕۆكه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه "ئێر فۆرس وه‌ن" تره‌مپ و میلانیای خانمی یه‌كه‌م و كچه‌ك گه‌وره‌كه‌ی تره‌مپ "ئیڤانكا" و جه‌یرد كۆشنێری زاوا‌و راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌یشتنه ریازی پایته‌ختی سعوودیه و به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
تره‌مپ جیاواز له سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی كه یه‌كه‌م سه‌ردانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌چوونه كه‌نه‌دای دراوسێیان، به‌ڵام ملیاردێره پیره‌كه به پێچه‌وانه‌وه دێته كه‌نداو و له‌گه‌ڵ دۆسته سعوودییه‌كانیاندا دۆسێكانی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعوودیه كه پێشتر له واشنتۆن سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپی كردووه، داوای هاوبه‌شییه‌كی نوێی له نێوان ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا و سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاته ئیسلامییانه‌دا كرد، كه ئه‌مڕۆ سعوودیه له لوتكه‌یه‌كدا به به‌شداری تره‌مپ میوانداری كردوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "فیلیپ گۆردن" شاره‌زای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، تره‌مپ " تره‌مپ له ریازه‌وه په‌یامێكی زۆر توند ئاراسته‌ی ئێران ده‌كات".
K24
