تره‌مپ له فه‌یسبووك ئه‌ردۆگان تاگ ده‌كات و ده‌ڵێت پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر دهبنيهوه
له پۆسته‌كه‌یدا، تره‌مپ نووسیویه‌تى :" ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی خه‌باتێكى نوێی دژى تیرۆر ده‌بینه‌وه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه جارێكى دیكه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببنه‌وه.
دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیا دوای كۆبوونەوە دووقۆڵیەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، دوێنێ ئێواره (16/ 5/ 2017) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ، ڕاشكاوانە پێی راگەیاند كە ڕێكەوتن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەگەڵ ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی ناوچەكە گونجاو نیە.
ئەردۆگان گوتی :" لە ئایندەی ناوچەکەماندا شوێنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان نییە. بە تایبەتی بە ھەند وەرگرتنی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەیەدە، جا لەلایەن ھەر وڵاتێکەوە بێت، لەمبارەیەوە بێگومان رێکەوتن لەسەر ئاستی جیھانی گونجاو نییە".
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گوتی "پشتیوانی لە تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک پەکەکە و داعش دەکەین، متمانەش دەدەین لەبارەی نەھێشتنی شوێنێکی ئارام بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان".
باسنيوز
