دیپلۆماتێکی باڵای ڕووسیا خۆی و هاوسەر و کچەکەی کوشت

 دیپلۆماتێکی باڵای ڕووسیا خۆی و هاوسەر و کچەکەی کوشت
بەپێی زانیاریی پۆلیسی ڕووسیا، جێگری سەرۆکی بەشی هاوکاریی ئاسیا و ئەقیانووسیەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەناو یەکێ لە شۆقەکانی ناوەندی مسکۆ پاش کوشتنی کچ و هاوسەرەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (گازیتا)، ئەم دیپلۆماتە تەمەن 44 ساڵەیە کە ناوی "ئەلکساندەر"ە بە هۆکارێکی نادیار، پاش بانگهێشتی هاوسەری پێشوو و کچە تەمەن پێنج ساڵەکەی بۆ ماڵەکەی خۆی، سەرەتا بە چەکی ڕاو هەردووکیانی کشتووە و دواتر بە گوللەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



پۆلیسی ڕووسیا ئاشکرای کردووە کە دۆسیەی بۆ ئەو ڕووداوە کردووەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.







باسنيوز
Top