ئەحمەد ئۆزه‌ل: فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به نهێنی چووه‌تە ژووری نهشتهرگهرییەكەی باوكم
له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن تورك)، ئه‌حمه‌د ئۆزه‌ل كوڕی تورگوت ئۆزه‌ل، ئاماژه ده‌دات كه ئه‌و كاته‌ی باوكی نه‌خۆش كه‌وتووه و له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه، پزیشك گوتوویه‌تی به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س بۆی نییه بچێته ژووره‌كه‌ی، به‌ڵام كه‌س نه‌یزانی چۆن فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به نهێنی چووه‌ته ژووری باوكی و له ته‌نیشتیه‌وه دانیشتووه.
ئه‌و له گوته‌كانی وای نیشان ده‌دا كه گومانی هه‌بێت گوله‌ن له ژووره‌وه ویستبێتی كۆتایی به ژیانی باوكی بهێنێ، گه‌رنا بۆ به نهێنی ده‌چێته ژووره‌وه.
گوتیشی "ئه‌و كاته‌ی باوكم سه‌رۆك وه‌زیران بووه، گوله‌ن هاتووه‌ته لای باوكم و پێی گوتووه كه ده‌یه‌وێت له ئاسایش چه‌ند پیاوێكی سه‌ر به خۆی دابمه‌زرێنێ، به‌ڵام تورگوت ئۆزه‌ل ره‌تی كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ده‌یه‌وێت له ناوه‌ڕاستی ئاسیا قوتابخانه بكاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌شیان هه‌ر ره‌تی كردووه‌ته‌وه".
ئه‌حمه‌د ئۆزه‌ل باسی له‌وه‌ش كرد، كه باوكی گوتوویه‌تی گوله‌ن پیاوێكی زۆر ترسناكه و ته‌نیا مه‌به‌ستی توركیا نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت دنیا بكه‌وێته ژێر ده‌ستی خۆی.
باسنيوز
