یڵدرم: له بۆردوومانكردنی یه‌په‌گه به‌رده‌وام ده‌بین
بینالی ئه‌و قسانه‌ی له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ل كه‌ناڵی "BBC" بریتانیدا كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رۆژی هه‌ینی 12/5/2017 بۆ ئاماده‌بوون له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی سۆماڵ گه‌یشتووه‌ته له‌نده‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش یه‌په‌گه پڕچه‌ك بكات، ئێوه به‌رده‌وام ده‌بن له بۆردوومانكردنیان؟. له وه‌ڵامدا سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گووتی " بێگوومان ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دروست ببێت سه‌رله‌نوێ ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ینه‌وه".
بینالی ئه‌وه‌شی گووت " ئێمه له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دا نیین جه‌نگ له دژی ئه‌مریكا رابگه‌یه‌نین، جه‌نگه‌كه‌مان دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه جا پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" بێت یان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه".
ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی له دیداری نێوان سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئامریكادا، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌ردۆغان ده‌یگه‌یه‌نێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گووتی " په‌یامه‌كه روونه، ئێمه له سه‌ره‌تاوه هاوپه‌یمانیین له هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی و هاوبه‌شێكی ستراتیژیین".
هه‌روه‌ها گووتی" په‌یامی یه‌كه‌می ئه‌و دیداره‌ش ئه‌وه‌یه، ده‌توانن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا ته‌نها به هاوكاریی توركیا ئه‌نجام بده‌ن، نه‌ك رێخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه، په‌یامی دووه‌میش ئه‌وه‌یه، ئێمه دوو ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمان و دۆست و هاوبه‌شین، بۆیه پێویسته ئه‌مریكا (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) بكاته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی، پاش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی یاسایی به ئه‌نجام گه‌یشت".
K24
