ژمارەیەک بوومەلەرزە چیلی دەهەژێنن

ژمارەیەک بوومەلەرزە چیلی دەهەژێنن
ژمارەیەک بوومەلەرزە لە چیلی دەدەن و زیانێکی زۆر بەو وڵاتە دەگەیەنن.



بەپێی هەواڵی ئاژانسە هەواڵییەکان، 10 بوومەلەرزە ئێوارەی رۆژی هەینی 28.4.2017 لە شارەکانی فالبارایسۆ و سانتیاگۆی پایتەختی داوە.



بەهێزترین بوومەلەرزە بە گوڕیی 5:9 لە باشووری شاری فالبارایسۆی داوە.



دوای بوومەلەرزەکان، 15 زەمین لەزرە بە گوڕیی 3.8 تاوەکو 5.7 لە هەمان ناوچەی داوە.



بوومەلەرزەکان زیانێکی مادی زۆریان بە ناوچەکە گەیاندووە و حکوومەتیش بڕیاری داوە خوێندن بۆ ماوەیەک رابگرێت و پشووی بۆ فەرمانبەر و کرێکاران راگەیاند.



باسنیوز
Top