ئیسرائیل هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق دەگرێتە ئەستۆ

 ئیسرائیل هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق دەگرێتە ئەستۆ
وەزیری ھەواڵگریی ئیسرائیل هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق دەگرێتە ئەستۆ و رایدەگەیەنێت، کە فڕۆکە جەنگییەکنی ئیسرائیل فڕۆکەخانەکەیان بۆردومان کرد.

یسرائیل کاتس، وەزیری هەواڵگریی ئیسرائیل بە رادیۆی سوپای ئیسرائیلی راگەیاندووە، ”ئیسرائیل لەم رووداوەدا ھەنگاوێکی گونجاوی ناوە بۆ رێگرتن لە گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵڵای لوبنانی.

یسرائیل کاتس جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی رێگا لە هەژموونی ئێران لە سووریا دەگرێت.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 27.4.2017 بەهۆی بۆردومانەوە، پێنج تەقینەوەی لە کۆگاکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی دیمەشق روویان دا و بەهۆیانەوە بۆریی گواستنەوەی گازیش بۆ وێستگەی کارەبای دیمەشق، ئاگری گرتووە.







باسنيوز
Top