كه‌شتییه‌كی ڕووسی خۆى به‌ كه‌شتییه‌كدا ده‌كێشێت

 كه‌شتییه‌كی ڕووسی خۆى به‌ كه‌شتییه‌كدا ده‌كێشێت
له‌ هه‌واڵێكى به‌په‌له‌ى میدیاكانى جیهاندا، هاتووه‌، كه‌ کەشتییەکی جەنگیی ڕووسیا و کەشتییەکی بازرگانی تورکیا لە دووری 40 کیلۆمەتر له‌ ئەستەنبۆل لە دەریای ڕەش بەریەک کەوتن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 15 سەربازی ڕووسیا بێسەروشوێنن و 78 سەربازیش ڕزگار کراون.

ماڵپه‌رى TRT توركى بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ كه‌شتییه‌ توركییه‌كان به‌ره‌و شوێنى ڕووداوه‌كه‌ به‌ڕێكه‌وتوون بۆ ڕزگاركردنى كه‌شتیوانه‌كان.








باسنيوز
Top