ئیسرائیل کۆگای چەکی حزبوڵلای لە فڕۆکەخانەی دیمەشق بۆردوومانکرد

ئیسرائیل کۆگای چەکی حزبوڵلای لە فڕۆکەخانەی دیمەشق بۆردوومانکرد
ئیسرائیل کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە حیزبوڵڵای لە چواردەوری فڕۆکەخانەی دیمەشق بۆردوومانکرد.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بۆردوومانەکەی ئیسرائیل کۆگایەکی چەکی کردووەتە ئامانج، کە لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانییەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق بەڕێوەدەبرێت.

رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکییەوە هەروەها بڵاویکردووەتەوە، یارمەتییەکان بەبەردەوامی لە تارانەوە لەڕێگەی فڕۆکەی بازرگانی و فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی، گەیەنراونەتە فڕۆکەخانەکە.

ئەو چەکانەی لە کۆگاکە بوون بۆ هێزە چەکدارەکان و، لەسەرووی هەموویانەوە حیزبوڵڵا نێردراون، کە هەزاران چەکداری لە سووریا هەن.




رووداو
Top