له ريزبه‌ندى سوپا عه‌ره‌بييه‌كاندا سووريا چواره‌م و عێراق حه‌وته‌مه
به گوێره‌ى ريزبهندييهكه سوپاى ميسر پله‌ى يه‌كه‌مى هه‌يه له ئاستى سوپا عه‌ره‌بييه‌كان و سعووديه‌ش دووه‌مه و جه‌زائير سێيه‌م و سوورياش چواره‌مه.
له ئاستى ريزبه‌ندى جيهانيدا، ميسر كه يه‌كه‌م وڵاتى عهرهبييه له پله‌ى 12دايه و سعوديه له پله‌ى 24دايه و جهزائيريش له پله‌ى 26دايه.
هه‌رچى سوپاى سووريايه كه چووه‌ته ناو ساڵى شه‌شه‌مى شه‌ڕوپێكدادان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كانى سووريا و گرووپ و ميليشيا تيرۆريسته‌كانى وڵاته‌كه‌يدا، به‌ڵام له ريزبه‌ندى چواره‌مى عه‌ره‌بى و 36ى جيهاندايه، ئه‌مه له كاتێكدايه ساڵى رابردوو له پله‌ى 42ى جيهانيدا بوو.
مه‌غريب له پله‌ى پێنجه‌مه و له ئاستى جيهانيشدا 56يهمينه، ئه‌مه له كاتێكدايه ساڵى رابردوو له پله‌ى 49دا بووه.
له دواى مه‌غريب ريزبه‌ندى سوپاى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌م جۆره‌يه به ريز: ئيمارات، عێراق، يه‌مه‌ن، ئه‌رده‌ن، سوودان، ليبيا، تونس، عه‌مان، كوه‌يت، به‌حره‌ين، قه‌ته‌ر، لوبنان، باشوورى سوودان و دواينيشيان سۆماڵه كه له ئاستى جيهاندا له پله‌ى 125ه له كۆى 126 وڵاتى جيهان.+
k24 -
