تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئێران و ئیمارات کوژراوێکی لێ کەوتەوە

 تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئێران و ئیمارات کوژراوێکی لێ کەوتەوە
بەپێی سەرچاوەی میدیاکانی ئیمارات لە نێوان هێزە دەریاییەکانی ئێران و ئیمارات تێکهەڵچوون ساز بووە.

لەم بارەوە ماڵپەڕی (گۆڵف‌نیوز)ی ئیماراتی بڵاوی کردووەتەوە، پاش ئەوەی بەلەمێکی هێزی دەریایی ئێران بە نایاسایی هاتووەت ناو ئاوە دەریاییەکانی ئیمارات، لەلایەن کەشتییەکی ئیماراتەوە شوێن پێی هەڵگیراوە و شەڕ لە نێوان سەرنشینەکاندا ڕووی داوە.

بەپێی هەمان ڕاپۆرت چەکدارێکی هێزی دەریایی ئیمارات بەناوی (عەبدوڵا حمادی) لەو شەڕ تێکەهەڵچوونەدا کوژراوە.

هەتا ئێستا بەرپرسانی فەرمیی سەربازی و سیاسیی ئێران و ئیمارات، ئەم هەواڵەیان پشتڕاست، یان ڕەت نەکردووەتەوە.















باسنيوز
Top