ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی فهڕهنسا دەستیپێكرد
كاتژمێر 9:00 بەیانی ئەمڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی فەرەنسا دەستیپێكرد، یانزە كاندید كێبڕكێ دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، 47 ملیۆن دەنگدەر لەناوەوەو دەرەوەی ئەو وڵاتە تێیدا بەشداردەبن.
بەپێ یاسای هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە ئەگەر كاندیدەكان لە سەدا 50 دەنگەكان تێپەڕنەكەن ئەو كات دوو كاندید كە زۆرترینی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە لە خولی دووەمدا كێبڕكێ دەكەن، كە لە حەوتی مانگی ئایاردا بەڕێوەدەچێت.
هاوكات بڕیاریشە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
دوێنێ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بۆ هاوڵاتیانی دەرەوەی فەرەنسا بەڕێوەچوو، زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگدەری فەرەنسی كە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەژین دەنگیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا.
لەناو سەرجەم کاندیدەکاندا چواریان لە پێشەوەی کێبەرکێکەدان، بەڵام پێناچێت هیچیان بتوانن دەنگی زۆرینە بەدەستبهێنن، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی فەڕەنساش گەر هیچ کام لە کاندیدەکان دەنگی زۆرینەی رەهای بەدەستنەهێنا، ئەوا هەڵبژاردنەکان دەچێتە خولی دووەمەوە، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت لە رۆژی 23 نیساندا دیارییکردنی سەرۆکی نوێ بەلایەکدا نەکەوێت و خولی دووەمی هەڵبژاردنەکە لە رۆژی 7ی ئایاردا ئەو پرسە یەکلابکاتەوە.
خەندان-
