ئهمهریكا: ئهگهر چین نهتوانێت گوشار بخاته سهر كۆریای باكور لهگهڵ هاوپهیمانانمان ئهمه دهكهین
پێنس لەمیانی سەردانە سێ رۆژییەکەی بۆ ئوسترالیا، لە یەکەم رۆژی سەردانەکەیدا لە کۆشکی ئادمیراڵت لە سیدنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا مالکۆڵم ترونبوڵ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەدا مژاری سەرەکی هەڕەشەکانی چەکی ناوەکی کۆریای باکوور تاوتوێ کرا.
پێنس لە لێدوانێکیدا کۆریای باکووری بە هەڕەشەی مەترسیدار لەسەر ئاشتی و ئاسایشی زەریای مەنگ لەقەڵەم دا.
ئاماژەی بەوەش دا کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ تاوتوێ دەکرێن، ئهوهشی خستهروو كه ئەمریکا لە کاروچالاکییە پتەوەکانی لەگەڵ ئوستراڵیا بەردەوام دەبێت، وتیشی، لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە ناوچەکە و چین هەوڵدەدەین گوشاری دیپلۆماسی و ئابووری لەسەر رژێم دروست بکەین.
پێنس بە بیری هێنایەوە کە پشتگیری داواکاری تورنبوڵ دەکەن کە داوای لە چین کردبوو گوشار بخاتە سەر کۆیاری باکوور، لهمبارهیوه وتی، ئەگەر لەگەڵ چین نەکرا، ئەمریکا و هاوپەیمانانمان ئەمە دەکەین.
سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا تورنبوڵ لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەوانی راگەیاند، کە بێپەروایی و ترسناکی رژێمی کۆریای باکوور مەترسی خستووەتە سەر سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە.
تورنبوڵ جەختی لەوەش کردەوە کە بۆ کاریگەری دانان لەسەر کۆریای باکوور پێویستە چین گوشار بخاتە سەر ئەو وڵاتە جیهان چاوی لەسەر پەکینە.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا دڵنیایی خۆی دەربڕی لەوەی چین لەبارەی کۆریای باکوورەوە هەنگاوی پێویست دەنێت.
payamner -
