ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان كاتژمێرێكی 10 دۆلاری له ده‌سته و تا ته‌مه‌نی 14 ساڵی مۆبایلی بۆ منداڵه‌كانی نه‌كڕیوه
بیل گیتس، ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" رێگه نادات منداڵه‌كانی پێش ته‌مه‌نی 14 ساڵی مۆبایل به‌كاربهێنن.
گیتس ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و رێگه نادات منداڵه‌كانی هه‌موو كات مۆبایل به‌كاربهێنن، به هیچ جۆرێك ناهێڵێت پێش نووستن ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن و هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه تا بتوانن به ئاسووده‌یی بخه‌ون. هه‌روه‌ها له كاتی نانخواردندا به هه‌موو جۆرێك مۆبایلی قه‌ده‌غه كردووه لێیان.
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته له‌وانه‌یه بۆ هه‌ر باوكێك ئاسایی قبوڵكراو بێت و بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان به پێویستیی ببینن، یان له‌وانه‌یه هه‌ژاربن و پاره‌ی پێویستیان بۆ كڕینی ئامێره‌كانی مۆبایل نه‌بێت. به‌ڵام بۆ كه‌سێكی وه‌ك بیل گیتس، كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیادا هه‌بووه و هه‌یه و یه‌كێكه له كه‌سه كاراكانی ئه‌م سه‌رده‌مه دیجیتاڵییه و ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه، ههڵسوكهوتێكه باوه‌ڕی پێناكرێت".
ته‌نانه‌ت بۆ منداڵه‌كانی بیل گیتس مایه‌ی پرسیار و له روو دامانیشه به‌رامبه‌ر هاوڕێكانیان، چونكه باوه‌ڕ ناكرێت ئه‌وان منداڵی ئه‌و پیاوه‌ن و وه‌ك هاوڕێكانیان ته‌له‌فۆنیان پێ نییه.
گیتس، له "میلیندای هاوسه‌ری خاوه‌نی 3 منداڵه، گه‌وره‌كه‌یان ته‌مه‌نی 20 ساڵانه و ناوی "جینڤه‌ر"ـه و یه‌كێكی دیكه‌شیان ته‌مه‌نی 17 ساڵانه و ناوی" روا" یه و دوایین منداڵیشی ناوی"فیبی"ـیه و ته‌مه‌نی 14 ساڵانه.
له‌وانه‌یه به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆڵه‌ی گێڕاویه‌تی له پێشخستن و داهێنانه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیادا، وای كردبێت، زۆر به باشی هه‌ستی به‌وه كردبێت كه مۆبایل و ته‌كنه‌لۆژیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چۆن خه‌ڵكی راده‌كێشێت و كاته‌كانیان بۆخۆی ده‌بات، ئه‌ویش نه‌یه‌وێت منداڵه‌كانی وابه‌سته‌ی ببن.
هه‌روه‌ها گیتس به‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی هه‌یه‌تی كه ده‌گاته (87 ملیار دۆلار) نایه‌وێت خێزانه‌كه‌ی جیاوازبن و ده‌یه‌وێت ژیانێكی ئاسایی بژین. هه‌ر بۆیه خه‌رجییه‌كی كه‌می خستووه به‌رده‌ستیان تا كاروباری ماڵه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
ته‌نانه‌ت گیتس خۆیشی زۆر ئاسایی ده‌ژی و كاتژمێرێكی " Casio " كردووه‌ته ده‌ستی نرخه‌كه‌ی ته‌نها (10 دۆلاره) و جل و به‌رگه‌كانیشی زۆر ساده و ئاساییه. ئاره‌زووی له ههمبهرگرهكانی ماكدۆناڵدز و بورگهركینگه. پێده‌چێت ژن و منداڵه‌كانی هۆكاری سه‌ره‌كی ئاسووده‌یی ئه‌وبن نه‌ك پاره.

k 24 -