ئه‌فغانستان؛ زیاتر له 140 سه‌رباز به‌هۆی هێرشێكی تاڵیبانه‌وه كوژران
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌فغانییه‌وه بڵاویكرده‌وه، "ئه‌وه خوێناوی‌ترین هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبانه و چه‌كداره‌كان له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا به پۆشینی جلی سه‌ربازی فه‌رمی ئه‌فغانی خۆیان حه‌شارداوه".
به‌رپرسه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانستان هێشتا ئاماری فه‌رمی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، ڕونیشیكردووه‌ته‌وه "له هێرشه‌كه‌دا 140 سه‌رباز كوژراون و به‌سه‌دان سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون و ڕه‌نگه ئاماری كوژراوه‌كان له‌وه‌ش به‌رزتربێت".
دوێنێ به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له واشنتۆن ئاماری كوژراو و برینداره‌كانی به زیاتر له 50 كه‌س خه‌مڵاند.
دوێنێ هه‌ینی زیاتر له 10 چه‌كدارای تاڵیبان، كه جلوبه‌رگی سه‌ربازی ئه‌فغانییان له‌به‌ردابووه و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان پێبووه، چوونه ناو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه له‌شاری مه‌زار شه‌ریف و ته‌قه‌یان كرد له‌و سه‌ربازه ئه‌فغانییانه‌ی نانی نیوه‌ڕۆیان ده‌خوارد له‌بنكه‌كه‌دا و له‌دوای ته‌واوبوونی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتێك ده‌هاتنه‌ده‌ره‌وه.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌فغانی چه‌كدارانی تاڵیبان به ئاڕپی جی و چه‌كی دیكه ته‌قه‌یان له سه‌ربازه‌كان كردووه.
زه‌بیحوڵا موجاهید وته‌بێژی تاڵیبان، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "هێرشه‌كه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بووه بۆ كوشتنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای تاڵیبان به‌مدواییانه له باكوری ئه‌فغانستان".
هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ناتۆ چه‌ند ڕاوێژكارێكی خۆی له بنكه‌كه جێگیركردووه بۆ ڕاهێنانی سه‌ربازانی ئه‌فغانستان، به‌ڵام به پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هیچ سه‌ربازێكی ئه‌وان له هێرشه‌كه‌دا به‌رنه‌كه‌وتووه.
حكومه‌تی ئه‌فغانستان كه‌له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پشتگیری لێده‌كرێت، له‌شه‌ڕێكی درێژخایه‌ندا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان و چه‌ند گروپێكی چه‌كداری دیكه‌دا ده‌جه‌نگێت.
خەندان
