وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر دانیشتنی سێ لایەنە لەبارەی سووریا بەیاننامەیەکی دەرکرد

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر دانیشتنی سێ لایەنە لەبارەی سووریا بەیاننامەیەکی دەرکرد
وەزارەتی دەرەوەی ئێران راپۆرتێكی لەسەر دانیشتنە شیكاریەكانی تاران بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا لە درێژەی دانیشتنەكانی ئاستانادا بڵاو كردەوە و رایگەیاند: لە كۆبوونەوە سێ قۆڵیەكەیاندا، ئێران، رووسیا و توركیا باسیان لە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانی و رفێندراوان كردووە.

بە پێی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم دانیشتنەدا باس لە ئامادەکاریه بۆ كۆبوونەوەی داھاتووی ئاستاناش كراوە كە بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو بەڕێوە بچێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەكەدا پێداگری كردەوە كە ئێران دژی رێگەچارەی سەربازیە و داوای كردووە بە ھەموو توانایەك رووبەرووی تیرۆر ببنەوە ھەوڵەكان بۆ رێككەوتنی سووری-سووری چڕ بكەنەوە.
PAYAMNER -
Top