نوێترین بەرهەمەکانی "جەگوار لاندرۆڤەر" لە چین نمایشکران

نوێترین بەرهەمەکانی
دوو بەرهەمی نوێی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی بەریتانی "جەگوار لاندرۆڤەر"، "رەینجرۆڤەر ڤیلار" و " جەگوار ئای پەیس" بۆ یەکەمجار لە پێشانگای ئۆتۆمبیلی شانگهای نمایشکران.

بەرهەمی ڤیلار بە تەنیا لە بەریتانیا درووستدەکرێت و لە بەرهەمهێنانیدا لە ئەلەمینیۆمی چڕکراو و سووک کەڵک وەرگیراوە.

ئیان گالۆم، بەڕێوەبەری دیزان، کۆمپانیای جەگوار گوتی "گرنگترین شت لەم ئۆتۆمبێلەدا ئەوەبووە کە کاتێک ئێمە دیزاینی ئەم ئۆتۆمبیلەمان دەستپێکرد، هەموو پێکەوە بە هاوکاری یەکتر توانیمان ئەم کارە بکەین زۆر لەگەڵ یەک گونجاو بووین تاوەکو توانیمان ئۆتۆمبێلێک بەرهەمبهێنین کە هەم لە رووی ئەندازییارییەوە و هەم لە رووی دیزاینەوە نایابە، پێموایە چینییەکان زۆر حەزیان لەم ئۆتۆمبیلە دەبێت."

دیزاینی رەینجرۆڤەری نوێ لێکچوونی هەیە لەگەڵ دوو بەرهەمی پێشووتری کۆمپانیاکە، رەینجرۆڤەر سپۆرت و رەینجرۆڤەر ئیڤۆک

بەرهەمی نوێی "جەگوار ئای پەسیش" بۆ یەکەمجارە کە ئۆتۆمبێلێکی کارەباییەوە، بەڵام هاوکات خاوەن تایبەتمەندییەکانی وەک بڕینی مەودای درێژ و پاکێجێکە نایابە کە بە هەر دوو سووتەمەنی بەنزین و گازوایل کاردەکات.
RUDAW -
Top