CIA بۆ ئاشكراكردنی "خیانه‌تكاران" ریزه‌كانی خۆی ده‌پشكنێت
تۆڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی "CBS" ئه‌مریكی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه" راوكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به "خیانه‌تكار" ناوبراون ده‌ستیپێكردووه و ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كه ریزه‌كانی خۆی ده‌پشكنێت. ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی و ئۆفیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، پێكه‌وه ده‌ستیانكردووه به گه‌ڕان و پشكنین و ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆن ناوده‌برێت بۆ ئاشكراكردنی گه‌وره‌ترین دۆسییه‌ی دزه‌پێكردنی زانیارییه نهێنییه‌كان له ناو ئاژانسه ههواڵگرییهكهدا".
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش ئه‌و كاته ده‌ستیپێكرد كه ئاشكرا بوو، هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی كه ئابڕوچوونی ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كه ده‌رده‌خات له بواری سیخوڕی و ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ ئه‌و كاره به‌كاریانهێناوه وه‌ك" مۆبایل و ته‌له‌ڤیزیۆن و سیستمی كۆمپیوته‌ر".
ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش ده‌ستگیركردن و راوه‌دوونانی ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و به‌ڵێنده‌رانه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ستیان بگاته به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌كانی CIA و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌شدارییان له دزهپێكردنیاندا هه‌بووبێت. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كه ئاشكرای نه‌كردووه، كه‌ی و چۆن ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه دزه‌یان پێكراوه.
به‌ڵام هێنده‌یان گوتووه" ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دراونه‌ته پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ویكیلیكس بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه نهێنییه‌كان، له به‌شێكی زۆر نهێنی له ئۆفیسی سه‌ره‌كی CIA پارێزراوبوون، به‌ڵام ئه‌و به‌شه به‌سه‌ر سه‌دان كه‌سیشدا كراوه‌یه، هه‌ر بۆیه لێكۆڵه‌ره‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و لیسته درێژه‌ی ناوه‌كان كه بۆیان هه‌بووه بگه‌نه ئه‌و شوێنه.
له‌م مانگه‌دا پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ویكیلیكس، له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، زنجیره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكای بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاندبوو، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی HIVE بۆ هاككردنی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستكه‌وتووه كه به " شانه‌ی هه‌نگ" ناوده‌برێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌رنامه‌یه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان دروستكراوه كه له رێگه‌ی سیستمه‌كانی چاودێری مۆبایل ئاژانسه‌كه ده‌ستی ده‌كه‌وتن و سیخوڕییان له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌كرد.
ویكیلیكس هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه نه‌دا كه زانیاریی و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان بۆ پێگه‌كه گواستووه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌یان بۆ ساڵانی 2013 تا 2016 ده‌گه‌ڕایه‌وه و ته‌نها گووتیان، ئه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان دزه‌پێكردووه له و كه‌سه خانهنشینكراوانهن كه پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مریكا كاریان كردووه.
k24 -
