كیا سەركەوتنێكی سیانیی لەگەڵ خەڵاتەكانی "رێد دۆت" بۆ دیزاین بە دەستهێنا
"ئۆپتیما سپۆرتسواگۆن" لە سەركەوتنەكانی جۆری سیدانی پێشوو بەردەوامبوو، ئەوەی كە بە هەمان شێوە خەڵاتی "بژاردە"ی لە ساڵی 2016 بەدەستهێنا، هەروەها نەوەی پێشووش لە ساڵی 2011 بەدەستیهێنا. ئەو سەركەوتنە سیانییە كە لە ساڵی 2017 بەدەستهێنرا، دەركەوتنی زیاتری خستە سەر ئەو سەركەوتنە بەردەوامانەی كە كیا بە دەستیهێناون، تا تێكڕای خەڵاتەكانی كە تا ئێستا بە دەستیهێناون بگاتە 18 خەڵات لە خەڵاتەكانی "رێد دۆت" لە ساڵی 2009 ەوە، ئەو خەڵاتانەش دوای ئەوە دێن كە كیا لە كاتێكی پێشووی ئەمساڵدا سێ خەڵاتی "ئای ئێف"ی بۆ دیزاین بە دەستهێنا.
دیزاینی هەر سێ جۆرەكە كە بەخەڵاتی "رێد دۆت" رێزیان لێندرا، دەرئەنجامی ئەو هاوكارییە پتەوەی نێوان سەنتەرەكانی دیزاین لە كۆریا و ئەڵمانیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان بوو. "پیتەر شرایەر"، سەرۆك و سەرۆكی جێبەجێكاری دیزاین لە كۆمپانیای كیا مۆتۆرز رایگەیاند: "تیمە جیهانییەكەمان بۆ دیزاینی جیهانی هەموو مافێكی هەیە كە شانازی بەو سەركەوتنە سیانییەوە بكات، لەبەرئەوەی كوالیتیی بەرزی كیا بۆ دیزاین دووپات دەكاتەوە، ئەمەش بوو كە لەلایەن شارەزایانەوە بەكۆی دەنگ دانی پێدانرا، سەركەوتنەكەمان لە بە دەستهێنانی "رێد دۆت" باشترینە لە باشترینەكان (بۆ جاری سێیەم لەسەریەك لەگەڵ كیا ئۆپتیما كە بەڵگەی بەردەوامیی ئەو پێوەرە بەرزەی دیزاینە)".
تەكنیكی "ئۆپتیما سپۆرتسواگۆن"، یەكەم ئۆتۆمبێل لە كەرتی "دی" لە كیا بە تایبەت بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا دروستكراوە، كە بەدیزاینێكی دەرەكیی سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت، هەروەها كوالیتییەكی بەرز لە ناوەوە لەگەڵ پەرەپێدانی بە مواسەفاتی كرداری و سەرنجڕاكێش لە هەیكەلە گونجاوەكەی.
هەروەها "ریۆ"ی نوێ گۆڕانكاریی تایبەتی لە شێوەكەی بەخۆوە بینی، كە دیزانینێكی نوێ و بوێری هەیە و ناوەوەشی بە تازەترین تەكنۆلۆجیای زانیاری و خۆشگوزەرانی و سەلامەتی پەرەی پێدراوە. ئەو ئۆتۆمبێلە بەهۆی قەپاغە درێژەكەی بزوێنەر و ستوونی "سی" بە گۆشەیەكی نیمچە وەستاو دەنگێكی نەرم و دیمەنێكی بەهێزی هەیە.
هەروەها داشبۆردێكی هەیە كە دیزاینێكی داهێنەرانە و جوانی هەیە.
هەرچی كیا نیرۆ"یە تایبەتمەندییە كردارییەكان و رووخسارە جوانەكەی ئۆتۆمبێلی كروس ئۆڤەری هایبرێد بەیەكەوە كۆدەكاتەوە لەگەڵ شێوەیەكی كەشخە و جوان كە لەگەڵ جۆرەكانی دیكە جیای دەكاتەوە.
پێویستە بگووترێ خەڵاتی "رێد دۆت" یەكێكە لە پێشبڕكێ دیارەكانی دیزاینی جیهانیی لە سەرەتای ئەنجامدانییەوە لە ساڵی 1955 لەلایەن سەنتەری دیزاین لە نۆرس راین ویستفالیا بووە خەڵات، كە لیژنەیەكی ناوبژیوانیی 39 كەسی لە دیزاینەرانی سەربەخۆ و شارەزایانی دیزاین و رۆژنامەنووسان و ئابووریناسان لە سەرانسەری جیهاندا بەشداریی تێدا دەكەن.
خەڵاتەكانی "رێد دۆت" لە سێ رووەوە پێشكەش دەكرێن، كە ئەوانیش (دیزاینی بەرهەمەكان و دیزاینی گەیاندن و دیزاینی ئایندە)، كە لەسەر بنەمای چەندین پێوەر پێشكەش دەكرێن، لەوانە داهێنان و كوالیتی و ئەركەكان و گونجانی ژینگەیی. لە ساڵی 2017 كۆمپانیاكانی زیاتر لە 54 وڵات، 5500 بەرهەمیان پێشكەش كرد تا لەلایەن لیژنەیەكەوە هەڵبسەنگێندرێن بۆ ئەو خەڵاتە.
ئاهەنگی فەرمیی خەڵاتەكانی "رێد دۆت" لە تەموزی ساڵی 2017 لە شاری ئیسێن-ی ئەڵمانیا لەسەر شانۆی ئالتۆ لە خانەی ئۆپێرا سازدەكرێت كە لەلایەن ئەلفار ئالتۆ دیزاین كراوە.
خەلیل بلەیی
