ئەمەریکا پلانی ئەوەی ھەیە بە دایکی بۆمبەکان لە بازرگانە مەکسیکییەکان بدات

ئەمەریکا پلانی ئەوەی ھەیە بە دایکی بۆمبەکان لە بازرگانە مەکسیکییەکان بدات


بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی بێتلری سەر بە ھەرێمی ئۆھایۆی ئەمەریکی، لە تۆیتێکدا رایگەیاندووە ئەمریکا لەوانەیە (دایکی بۆمبەکان) لە دژی باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە مەکسیک بەکاربێنێ.



پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردوەتەوە کە ریچارد جۆنس، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی بێتلری، سەر بە ھەرێمی ئۆھایۆی ئەمەریکی لە تۆیتێکدا ڕایگەیاند "ئەمەریکا لەوانەیە (دایکی بۆمبەکان) لە دژی باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە مەکسیک بەکاربێنێ".



بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی بێتلری، لە توێتەکە ئەوەشی خستەڕوو: "ئەوە ١٠ ساڵە دەڵێین بەسە بەس، ئێستا دەتوانین دایکی بۆمبەکان لە دژی باندەکانی ماددە ھۆشبەرەکانیش لە مەکسیک بەکاربێنین، و چاوەڕوانی رۆژی خۆش بن لە ئایندەدا".



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر رایگەیاندبوو تێچووی ماددە ھۆشبەرەکان کە لە مەکسیکەوە دێتە ناو خاکی ئەمەریکا، ساڵانە ٧٠ ملیار دۆلارە، بەڕێوەبەرایەتییەکەی رێگە نادات ئەم بارودۆخە بەم شێوەیە بەردەوام بێت.

bas news-
Top