هاووڵاتیانی تورکیا دەنگ دەدەن؛ بابەتی دەستوور یەکلا دەکەنەوە

 	 هاووڵاتیانی تورکیا دەنگ دەدەن؛ بابەتی دەستوور یەکلا دەکەنەوە
لە ٣٢ پارێزگا، هاووڵاتیانی تورکیا بەمەبەستی دەنگدان لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاریی دەستووری وڵاتەکەیان، روویان کردە سندووقەکانی دەنگدان. لە پارێزگاکانی دیکە دەنگدان سەعات ٠٨:٠٠ دەست پێدەکات.

هاووڵاتیانی تورکیا تا ئێستا ٦ جار بەمەبەستی دەنگدان لەسەر گۆڕانکاریی دەستوور روویان لە سندووقەکان کردووە، ئەوەش لە هەریەک لە ساڵەکانی ١٩٦١، ١٩٨٢، ١٩٨٧، ٢٠٠٧ و ٢٠١٠دا. ئەنجامی سەرجەم ڕاپرسییەکان 'بەڵێ' بووە جگە لە ڕاپرسییەکەی ساڵی ١٩٨٨ کە بە ئەنجامی ''نەخێر'' کۆتایی هاتووە.
له‌ ڕاپرسییەکەدا 55 ملیۆن و 319 هه‌زار و 222 ده‌نگده‌ر لە ناوخۆی تورکیا له‌ 167 هه‌زار و 140 سندووقدا ده‌نگ ده‌ده‌ن. یەک ملیۆن و 269 هه‌زار و 282 له‌و ده‌نگده‌رانه‌ ده‌نگده‌ری نوێن و تا رۆژی ده‌نگدانه‌كه‌ تەمەنیان دەبێت بە 18 ساڵ. هه‌روه‌ها له‌ به‌ندیخانه‌كانیش 461 سندووق داده‌نرێت.

- كاته‌كانی ده‌نگدان
له‌ شاره‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی توركیا سەعات 7:00ی به‌یانی بۆ سەعات 4:00 ئێواره‌ ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ شاره‌كانی دیكه‌ش سەعات 8:00ی بەیانی بۆ سەعات 5:00ی ئێواره‌ دەنگدان بەڕێوە دەچێت.

- 10 پارتی سیاسی ده‌توانن نوێنه‌ریان لەسه‌ر سندووقه‌كان هەبێت.
مادده‌ی 23 لە یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی تورکیا، ئه‌و پارتانه‌ ده‌ستنیشان دەکات كه‌ ده‌توانن نوێنه‌ریان لەسەر سندووقه‌كانی ده‌نگدان هەبێت.
به‌وپێیه‌ لەپاڵ هەریەک لە پارتە سه‌ره‌كییه‌كانی ئاك پارتی، جه‌هه‌په‌، هه‌ده‌په‌ و مه‌هه‌په‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ پارته‌كانی وه‌ته‌ن، پارتی توركیای سه‌ربه‌خۆ، پارتی یه‌كێتیی مه‌زن، هودا پار، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن، به‌شدارده‌بن له‌ چاودێرییکردنی ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا.


-هاووڵاتییان دەنگ لەسەر چی دەدەن

بەپێی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاریی دەستووری کۆماری تورکیا، سیستەمی حوکمڕانیی سەرۆکایەتی کە لە ١٨ ماددە پێکهاتووە ، ژمارەی پەرلەمانتاران لە ٥٥٠ پەرلەمانتارەوە دەکرێتە ٦٠٠ پەرلەمانتار، تەمەنی خۆکاندیدکردنیش بۆ پەرلەمان لە ٢٥ ساڵەوە دەهێنرێتە خوارەوە بۆ ١٨ ساڵ.

- هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆمار پێنج ساڵ جارێک و لە هەمان رۆژدا ئەنجام دەدرێت. سەرکۆمار پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی ناپچڕێنێت.

- ئەو پارتانەی کە دەیانەوێت پاڵێوراویان بۆ پۆستی سەرکۆمار هەبێت، پێویستە لانیکەم لە سەدا پێنجی کۆی دەنگەکانی هاووڵاتیانیان بەدەست هێنابێت، یان ١٠٠ هەزار دەنگدەر دەنگی پێدا بن.

- بەهۆی بوونی دەنگۆ لەسەر ئەوەی کە سەرکۆمار تاوانێکی ئەنجام داوە بە دەنگی نیوە کۆ یەکی پەرلەمانتاران دەتوانرێت لە پڕۆژەیاسایەکدا داوای کردنەوەی دۆسیە لەسەر سەرکۆمار بکرێت.

- سەرکۆمار، جێگرانی سەرکۆمار و وەزیرەكان دادەمەزرێنێت ‌و كۆتایی بە ئەركەكانیشیان دەهێنێت.

- دامەزراندن و لابردنی وەزارەتەکان، ئەرکدارکردن و دەسەڵاتدان بە دامودەزگاکان و دامەزراندنی دامودەزگاکان لەناو شار و دەرەوەی شار بە بڕیارنامەی سەرۆکایەتی دەبێت.

- پەرلەمانی تورکیا دەتوانێت بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی پەرلەمانتاران بڕیاری سەرلەنوێ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆمار بەیەکەوە بدات.

- ئەگەر پەرلەمان لە خولی دووەمی سەرکۆمارێکدا، بڕیاری دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دایەوە، سەرکۆمار دەتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە.

- ژمارەی ئەندامانی دادگای دەستووری لە ١٧ کەسەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ١٥ کەس.

- هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی تورکیا و سەرکۆمار پێکەوە و لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێن.
kdp-
Top