یەکێک لە تۆمەتباراەنی رووداوی تەقینەوەی پاسی وەرزشوانانی بۆریسا دۆرتمۆند دەسگیر کرا

یەکێک لە تۆمەتباراەنی رووداوی تەقینەوەی پاسی وەرزشوانانی بۆریسا دۆرتمۆند دەسگیر کرا
بەرپرسانی دادوەریی ئەلمانیا دەڵێن دووکەس لە ئیسلامگەرا تۆندئاژۆکان پێوەندییە بە تەقینەوەی پاسی وەرزشوانانی تیثی تۆپی‌پیی بۆرسیا دۆرتمۆندەوە هەیەکە یەکێکیان دەستبەسەرکراوە.

گوتەبێژی داواکاری گشتیی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رۆژی چوارشەممە(١٢/٤/٢٠١٧)، رایگەیاند: ماڵی دوو ئەو دوو کەسە پشکێنراوە. یەکێکیان دەستبەسەر کراوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کەسی دووهەمیش بەردوامە.

بە گوتەی بەرپرسانی دادوەریی ئەلمانیا، نامەیەک لە شوێنی تەقینەوەکە دۆزراوەتە کە گومانی تیرۆەریستی بوون و پێوەندیی ئەنجامدەرانی هێرشەکە بە گروپە ئیسلامگەرا توندڕۆکانیش زیادترە.

شەوی چوارشەممە سێ تەقینەوە لە نزیک پاسی هەڵگری وەرزشوانانی تیپی تۆپی پێی بۆرسیا دۆرتمۆند رووی د کە برینداربوونی یەکێک لە وەرزشوانانی لێکەوتەوە. بەهۆی تەقینەوەکە بەڕێوەچوونی کێبڕکێکانی ئەم تیپە لەگەڵ مۆناکۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانەتیی تۆپی پێی ئەوروپا دوا کەوت.
payamner-
Top