ئەمریکا: دەبێ هەژموونیی ئێران لە سووریا کۆتایی پێ بهێنرێت

 ئەمریکا: دەبێ هەژموونیی ئێران لە سووریا کۆتایی پێ بهێنرێت
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمیانەی لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای کرد کە هەتا ئەوکاتەی بەشار ئەسەد لە سووریا لە دەسەڵات بێت، ڕێکاری چارەسەریی سیاسیی ئەو وڵاتە لە گۆڕیدا نییە و دەبێ کۆتایی بە دەسەڵات و نفووزی ئێران بهێنرێت.



نیکی هێلی، لە لێدوانێکدا لەگەڵ کەناسی تەلەفزیۆنیی (CNN) جەختی کردووەتەوە کە دەبێ داعش تێک بشکێنرێت و هاوکات کۆتایی بە پێگە و هەژمۆنیی ئێران لە سووریا بهێنرێت.



نوێنەری ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەتا کاتێک بەشار ئەسەد لە دەسەڵات دابێت، هیچ ڕێگەچارەیەک لە ئارادا نییە کە وەک ڕێغەچارەسی سیاسی لە سووریا کاری لەسەر بکرێت."



نوێنەری باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەوڵ و سیاسەتەکانی بەشار ئەسەد، پێم وا نییە حکوومەت و دەسەڵاتێکی ئارام و سەقامگیر لەو وڵاتە جێگیر بکرێت."



ئاماژەی بەوەش کردووە "ئێستا چەند ئەولەویەتێک لە گۆڕێ دان، یەکەم وەلانانی ئەسەد لە دەسەڵات، کە تاقە ڕێکار نییە. ئەوەی ئێمە لێبڕاوانە هەوڵی بۆ دەدەین، لەناوبردنی یەکجارەکیی داعشە. دووەم، ئێمە سووریایەکی ئارام و سەقامگیر بە بوون و مانەوەی بەشار ئەسەد بە گونجاو نازانین. سێیەم، دەبێ نفووز و پێگەی ئێران لە ڕۆژهەڵات کۆتایی پێ بهێنرێت و لە ئەنجامدا بە ئاراستەی ڕێگەچارەیەکی سیاسیدا هەنگاو بنێین، چونکە لە ئەنجامدا ئەگەر ئەم ڕێکارانە جێبەجێ نەکرێن، دۆخی سووریا لە ئێستا ئاڵۆزتر و قەیراناویتر دەبێت.


باسنيوز
Top