ئه‌ردۆغان: له هێرشه كيمياييه‌كه‌ى ئيدلب زياتر له 100 كه‌س كوژراوون
ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، له وته‌كه‌يدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌و سه‌رچاوه‌يه نه‌كردووه كه زانيارييهكهى لێوه‌رگرتووه.
ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م لايهنگرانيدا له شارى بۆرساى باكوورى خۆرئاواى توركيا وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێيدا سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌دى به "بكوژ" وه‌سفكرد.
ئه‌ردۆغان نه‌يارێتى خۆى جارێكى ديكه بۆ مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د دووپاتكرده‌وه.
K24 -
