بەوێنە؛ لە ئیسپانیا دەست بەسەر سامانی بنەماڵەی بەشار ئەسەد-دا گیرا

بەوێنە؛ لە ئیسپانیا دەست بەسەر سامانی بنەماڵەی بەشار ئەسەد-دا گیرا
بە بڕیاری دادگای نیشتمانیی ئیسپانیا و بە تۆمەتی ساخکردنەوەی پارەی رەش، دەستبەسەر سامانی مامێکی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریادا گیرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی EFE، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر رەفعەت ئەسەد، مامی بەشار ئەسەد کراوەتەوە و تۆمەتی ساخکردنەوەی پارەی رەش لە هەردوو شاری بانووس و ماربیللا تۆمارکراون.

بۆ لێکۆڵینەوە لە سامانی بنەماڵەی ئەسەد، تاوەکو ئێستا پشکنین لە 15 شوێنی کار کراوە، دەست بەسەر 76 هەژماری بانکیی 16 کەسدا گیراون. هاوکات تەواوی سامانی خێزانی ئەسەد لە ئیسپانیادا دەستی بەسەردا گیراوە.

رەفعەت ئەسەد و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەی ئەسەد لە ماربەللا و بانووس خاوەنی 503 شوێنی کارن، کە زۆربەیان هۆتێلێکی پێشکەوتوو، کێڵگە، هاوینەهەوار و کارگەن.

سامانی رەفعەت و شەش منداڵ و هاوژینەکانی لە ئیسپانیا، بە 691 ملیۆن یۆرۆ (736 ملیۆن دۆلار) دەخەمڵێندرێت.

ساڵی رابردووش فەرەنسا بە تۆمەتی "خراپ بەکارهێنانی موڵکی گشتی" و "ساخکردنەوەی پارەی رەش"، دەستی بەسەر سامانی رەفعەت ئەسەد-دا گرتبوو.
bas news -
Top