چین؛ له‌هه‌رێمێك ڕیشی درێژ و سه‌رپۆش قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت
به‌پێی بی بی سی، رێوشوێنه‌كان قه‌ده‌غه‌كردنی رێشی درێژی "زۆر نائاسایی" و سه‌رپۆش له شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌گرێته‌وه.
هه‌رێمی خین جیانگ نیشتیمانی ئۆیگۆره‌كانه، كه گروپێكی موسوڵمانی دێرینن كه به‌وته‌ی ئه‌وان ڕووبه‌ڕووی جیاكاری بونه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ئه‌و هه‌رێمه چه‌ندین پێكدادانی خوێناوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
حكومه‌تی چین چه‌كداره ئیسلامییه‌كان و جودا خوازه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی تۆمه‌تباركردووه به‌وه‌ی له‌پشت ئه‌و توندوتیژییانه‌وه‌ن.
به‌ڵام گروپه‌كانی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێن توندوتیژییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه زیاتر كاردانه‌وه‌ی چه‌ند سیاسه‌تێكی سه‌ركوتكارانه‌ن، و گفتوگۆی ئه‌وه‌ده‌ه‌ن كه "ڕه‌نگه رێوشوێنه نوێیه‌كان هانی موسوڵمانانی ئۆیگۆره‌كان بدات به‌ره‌و توندوتیژی بڕۆن".
پێشتر ڕێوشوێنی توندی دیكه له‌و هه‌رێمه سه‌پێندراوه و له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌وه به‌پێی یاسا سزایان بۆ دانراوه كه بریتین له رێگانه‌دان به‌وه‌ی منداڵان بچنه قوتابخانه حكومییه‌كان و پابه‌ندنه‌بوون به سیاسه‌ته‌كانی رێكخستنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان و له‌ناوبردنی به‌ئه‌نقه‌ستی دۆكیومێنتی یاسایی و ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری كه تیایدا ته‌نها پرۆسه‌ی ئاینی تێدا به‌كاربهێنرێت.
xandan -
