سەرۆککۆماری ئەمریکا و چین هەفتەی داهاتوو لە فڵۆریدا کۆدەبنەوە
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رۆژی سێشەممە رایگەیاند: سەرۆککۆماری ئەمریکا و چین هەفتەی داهاتووی ٦ی ئەپریل لە فڵۆریدای ئەمریکا کۆدەبنەوە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆککۆماری ئەمریکا هەڵبژێردراوە، ئەمە یەکەم جارە ترەمپ؛ و "شی جین پینگ" چاویان بە یەکتر دەکەوێت.
دۆنالد ترەمپ چەندین جار رەخنەی لە هەندێک لە سیاسەتەکانی چین گرتووە. ئەو هەفتەیەک لەمەوبەر لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا رەخنەی لە سیاسەتەکانی چین لە پێوەندی لەگەڵ کۆریای باکوور گرت.
payamner-
