پێنج پاسدارای ئێرانی لە سووریا کوژران
ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران رایانگەیاند: پێنج کەسی دیکە لە چەکدرانی ئێرانی لە سووریا کوژراون کە سێ کەسیان سەر بە لەشکری فاتمیوونن.
ئاسانی هەواڵی ئیسنا رۆژی سێشەممە رایگەیاند: تەرمی سێ کەس لە کوژراوەکان پارێزەرانی مەزارگە پیرۆزەکانی شیعان بوونە و لە کاتی شەڕکردن لە باشووری حەلەب ئەسیر کراون و پاشان کوژراون.
ئیسنا رایگەیاندووە تەرمی ئەم کوژراوانە ٢٠ رۆژ لەمەوبەر بە هۆی تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەی ناسروانەتەوە.
لەشکری فاتمیون لە چەکدارانی ئەفغانی پێکهاتووە کە لە سوریا بۆ ئێران دەجەنگن.
جەنگی نێوخۆی سووریا هەتا ئێستا لانیکەم ٣٢٠ هەزار کوژراو و بە ملیۆنان ئاوارەی لێکەوتووەتەوە.
payamner-
