رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی به‌رگری له مێسی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی فیفا سزای سڕكردنی 4 ساڵی به‌سه‌ر لیۆنێل مێسی دا سه‌پاند، رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی پاڵپشتی له ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی دژی بڕیاره‌كه‌ی فیفا پاڵپشتی له مێسی ده‌كات و فیفا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی هه‌وڵده‌دات به‌م رێگه‌یه تۆڵه له مێسی بكاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له مه‌راسیمی تۆپی زێڕین له دیسێمبه‌ری مانگی رابردوو ئاماده نه‌بووه.
ماركا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، مێسی پێشتر هه‌ڵسوكه‌وتی نمونه‌یی بووه، به‌ڵام فیفا كاتێكی گونجاوی دۆزییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێسی سزا بدات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه ناوبژیوانی یارییه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا باسی مێسی نه‌كردووه به‌ڵام به سه‌یركردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیی بڕیاره‌كه‌یان داوه.
مێسی له لایه‌ن فیفاوه تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی كه له یاری رابردوویان به‌رامبه‌ر چیللی هه‌ڵسه‌كه‌وتی نه‌شیاو و قسه‌ی ناشرینی به ناوبژیوانی سه‌رهێڵ گوتووه.
k24 -
