گەورەترین دەزگای راپرسی پێشبینی بۆ ریفراندۆمی توركیا دەكات
هاكان بهیراكچی سه‌رۆكی ده‌زگای (سۆنه‌ر) له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رادیۆی (ئاڕ ئێس)ی توركی پێی وایه له كاتی باری نائاساییدا حكوومه‌ت بۆی هه‌یه به بێ هیچ بیانوویه‌ك فه‌رمانبه‌ر له كاره‌كه‌ی دوور بخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باری نائاسایی نه‌بێت، به ئاسانی ناتوانێت فه‌رمانبه‌ر له كاره‌كه‌ی دوور بخاته‌وه، بۆیه له جێگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت بم، ناچم بۆ گشتپرسی و ده‌نگ ناده‌م.
هاكان له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیادا پێشبینی كردبوو كه ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان 52%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، كه پشتی به راپرسی ده‌زگاكه‌ی خۆی به‌ستبوو، ئیتر له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌ردۆگان توانی 51.76%ی ده‌نگه‌كان بهێنێ و پێشبینییه‌كه‌ی له جێی خۆی بوو.
بۆ گشت‌پرسیی 16ی نیسانیش هاكان پێی وایه 48.98%ی هاووڵاتیان توركیا به به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌ن و 51.02% یش به نه‌خێر ده‌نگ ده‌ده‌ن و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا ناچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
باسنيوز
