ریفراندۆمی دەستووری تورکیا لە وڵاتانی ئەوروپا دەستی پێکرد

ریفراندۆمی دەستووری تورکیا لە وڵاتانی ئەوروپا دەستی پێکرد
دەنگدانی پێشوەختە بۆ راپرسیی گۆڕینی دەستووری تورکیا لەمڕۆوە لە شەش وڵاتی ئەوروپایی لەوانە لە نەمسا و فەرەنسا و بەلجیکا و ئەڵمانیا دەستی پێکردووە.
بەپێی لێکدانەوەکان یەک ملیۆن و چواسەد هەزار هاووڵاتیی تورکیای دانیشتووی ئەڵمانیا مافی بەشداریکردن لەم راپرسیەیاندا هەیە.

بڕیارە ئەم راپرسییە لە شازدەی ئەپریل واتە بیست رۆژی دیکە لە تورکیا بەڕێوە بچێت. بە پیی ئەم گۆرانکاریانەی لە دەستووری هەموارکراوی تورکیادا هاتوون، پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە نامێنێتر و دەستەڵات دەکەوێتە دەست سەرۆک‌کۆمار. بانگشەکانی پێوەندیدار بە راپرسیەکە لە هەفتەکانی رابردوودا نێونگرژیی وڵاتانی ئەوروپا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی لێکەوتەوە.
payamner -
Top