مانچینی: هیوادارم بۆ یەک ڕۆژیش بێت ببمە ڕاهێنەری سێلتیک

مانچینی: هیوادارم بۆ یەک ڕۆژیش بێت ببمە ڕاهێنەری سێلتیک
ڕۆبێرتۆ مانچێنی ئیتاڵی ڕاهێنەری پێشووی هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و مان سیتی هیوادارە ڕۆژێکیش بێت ببێتە ڕاهێنەری یانەی سێلتیکی سکۆتلەندی.



ڕۆژنامەی سەندای پۆستی سکۆتلەندی ئاشکرایکرد، مانچینی هیوادارە لە داهاتوودا بۆ ڕۆژێکیش بێت ببێتە ڕاهێنەری یانەی سێلتیک.



لەلێدوانێکیدا بۆ ئەو ڕۆژنامەیە، مانچینی وتی: "ئەگەر سێلتیک یانەیەکی بەهێز دروست بکات و کێبرکێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات، ئەوە هیوادارم بۆ ڕۆژێکیش بێت ببمە ڕاهێنەری ئەو یانەیە".



لەکۆتاییدا مانچینی ڕایگەیاند، بەڕای من ئەو هەنگاو بۆ من زۆر گرنگە، هەست دەکەم ئەو داواکارییەی من جێبەجێ دەکەن، بەدەستهێنانی خولی ناوخۆی بۆ ئەوان زۆر ئاسانە، بەڵام دەبێت لە داهاتوودا لە چامپیۆنز لیگ ئاستی باش پێشکەش بکەن.
xandan -
Top