سەرکردەیەکی باڵای حەماس دەکوژرێت

سەرکردەیەکی باڵای حەماس دەکوژرێت
سەرکردەیەکی کاریگەری بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی (حەماس)ی فەلەستینی دەکوژرێت.



شەوی هەینی 24.3.2017، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەی تەل هەوا لە کەرتی غەززەی فەلەستین بە چوار گوللەیان لە چەکێکی بێ دەنگ، مازن فوقەهای سەرکردەی باڵای حەماس‌یان کوشتووە.



دوای کوژرانی مازن فوقەها، حەماس بەرپرسیارێتیی تیرۆرکرنەکەی خستە ئەستۆی ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیلیش تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی نییە.



ئەو سەرکردەیەی حەماس یەکێک بوو لە زیندانییەکان لە ئیسرائیل و لە ساڵی 2011 لەگەڵ جەلعاد شالیت‌ی سەربازی بەدیل گیراوی ئیسرائیل، گۆڕدرایەوە.



میدیاکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە مازن فوقەها پلاندانەری دوو کردەی مەفرەق لە باشووری قودس لە مانگی 5ـی 2002 و سەفد لە مانگی 8ـی 2002 بوو، کە بوونە هۆی کوژرانی 28 ئیسرائیلی.



باسنیوز
Top