بایدن: له‌ نزیکبوونەوەی ترەمپ و پوتین نیگه‌رانین

بایدن: له‌ نزیکبوونەوەی ترەمپ و پوتین نیگه‌رانین
جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، جۆ بایدن، ئاشکرایکرد لە نزیکبوونەوە بەردەوامەکانی نێوان سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەی، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین نیگەرانن.

جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رەخنەی لەچوونی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی رێکس تیلەرسن بۆ مۆسکۆ گرت لەجیاتی بەشدارییکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆ لە بەلجیکا.

ئەوە ئاشکرا بوو کە وەزیری دادی کابینەکەی ترەمپ، جێف سێشنز، لەمیانەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، لەهەریەک لە مانگەکانی حوزەیران و ئەیلوولی ساڵی رابردوودا، دوو جار لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە واشنتۆن، سێرگی کیسڵیاک کۆبووەتەوە.

جێف سێشنز، بەهۆی گوتەکانییەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، سەبارەت بەوەی لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ کاربەدەستانی رووسیادا کۆنەبووەتەوە، لەلایەن دیموکراتەکانەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی کرابوو
payamner-
Top