بۆ یەکەمجار هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش بە پاڕاشوت لە سوریا دابەزین

بۆ یەکەمجار هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش بە پاڕاشوت لە سوریا دابەزین
هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش بە رێبەرایەتیی ئەمریکا، بۆیەکەمجار لە ناوچەی ژێر دەستەڵاتی داعش بە پەراشوت دابەزین.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: ئەم هێزانە دوای ئەوەی بە پەراشوت لە فڕۆکەوە دابەزین، لە نزیک شاری رەقە جێگیر بوون. بە پێی ئەم هەواڵە زۆربەی ئەم هێزانە چەکدارانی عەرەبی سوریان و بەشێکیشیان هێزە چەکدارەکانی کوردی سووریان.

پنتاگۆن پشتڕاستی کردەوە، کۆپتەری ئاپاچی و تۆپخانەی چەکدارانی دەریایی و هێزە تایبەتەکانی لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشدار بوونە.

شوینی نێشتنەوەی ئەم کۆپتەرانە لە نزیک بەنداوی "ئەلتبقە"یە و بە گوتەی بەرپرسانی سەربازی ئەم شوێنە نێوەندی فەرماندەیی چەکدارانی داعش دژ بە رۆژئاوایە.

هاوکات کۆبوونەوەی نوێنەرانی ٦٨ وڵات لە واشنگۆنی پایتەختی ئەمریکا، بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی دژ بە داعش و لەناوبردنی ئەم گروپە تیرۆریستییە، بەردەوامە.
payamner-
Top