بۆسکێس باس لە راھێنەری داھاتووی بەرشەلۆنە دەکات
سێرجیۆ بۆسکێس یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی دەڵێت , ھەموومان دەزانین لە کۆتایی ئەم وەرزە راھێنەری یانەکەمان دەگۆڕێت و ھیوادارین راھێنەری داھاتوو کەسێکی بەتوانا بێت.
لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆسکێس گووتی : بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی چەند راھێنەرێکیان دیاریکردووە بۆ ئەوەی لەوەرزی داھاتوو ببێتە راھێنەری یانەکەمان , ھەموو ئەو کەسانەی ھەڵبژێردراون کەسانی بەتوانا و بە ئەزموونن..
بۆسکێس گووتیشی : یەکێک لەو کەسانەی دیاریکراوە ئەرنستۆ ڤالڤیردی راھێنەری یانەی ئەتلەتیک بیلباوە , من ڤالڤیردی لەنزیکەوە ناناسم , بەڵام دەزانم کەسێکی بەتوانایە چونکە سەرپەرشتی یانەیەکی گەورە دەکات ..
ھەروەھا راشیگەیاند , سەبارەت بە یاریدەدەری ئێستا ئەنریکی , خوان کارلۆس ئینزۆ , بەڕای من ئەو کەسێکی زۆرباشە بۆ تیپەکەمان چونکە ئەزموونێکی باشی ھەیە و شارەزای یانەکەیە و رێزێکی زۆری ھەیە لەلایەن بەرپرسانی یانەی و یاریزانان..
payamner-
