رۆنالدۆ ژمارەی کارەساتبار تۆمار دەکات
کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەم وەرزە بەخراپترین ئاستی تێدەپەڕێت لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کردووە ..
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی , لەوەتەی رۆنالدۆ لە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کردووە , ئەم وەرزە خراپترین وەرزیەتی لەگەڵ یانەی شاھانە ..
لە راپۆرتەکە ھاتووە , لەم وەرزە رێژەی گۆڵ تۆمارکردنی رۆنالدۆ دابەزیووە بۆ خوار (٠,٨٦) لەیەک یاریدا , ئەمەش خراپترین ژمارەی رۆنالدۆیە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید, چونکە لەم وەرزە رۆنالدۆ لە ٢٢ یاری تەنھا ١٩ گۆڵی تۆمارکردووە ..
لەراپۆرتەکە ئاماژە بەوەکراوە , ھەرچەندە ئەم وەرزە رۆنالدۆ ١٠١ تۆپی ئاڕاستەی گۆڵ کردووە , بەلام تەنھا ٤٦ لێدانی لە چوارچێوەی گۆڵ بووە , ھەروەھا ئەم وەرزە رۆنالدۆ تەنھا ٤ پاسی یەکلاکەرەوەی داوەتە ھاوڕێکانی لە یانەی شاھانە..
PAYAMNER-
