رووسیا باڵیۆزی ئیسرائیلی بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە

رووسیا باڵیۆزی ئیسرائیلی بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا پشتڕاستی کردەوە، وەک کاردانەوە بە هێرشی ئاسمانیی ئێسڕائیل باڵیۆزی ئەم وڵاتەی بانگ کردەوە وەزارەتی دەرەوە.
جگە لە رووسیا، ئێرانیش ناڕەزایی خۆی لە هێرشی ئاسمانیی ئیسڕائیل بۆسەر خاکی سووریا دەربڕی.

رۆژی هەینیی رابردوو، سوپای ئسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: چوار فڕۆکەی جەنگیی ئەم وڵاتە هێرشیان کردووەتە سەر کۆگای چەک و تەقەمەنیی سووریا و بێ ئەوەی زیانیان پێبگات، گەڕاونەتەوە بنەکەکانی خۆیان.

سوپای سووریاش رایگەیاندبوو، یەکێک لەم فڕۆکانەیان خستووەتە خوارەوە.

میخائیل بوگدانۆف، جێگری وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، رۆژی دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی ریانووڤستیی راگەیاند: باڵیۆزی ئیسرائیل " گری گۆرن، بە مەبەستی پێدانی یادداشتی نارازیبوونی رووسیا بەو هێرشانە بانگ کراوەتە وەزارەتی دەرەوە.
payamner-
Top