ئەمریکا.. دادگای فیدڕالی بڕیارێکی نوێ لەبارەی دوایین بڕیاری ترەمپ دەدات
لە سەرەتای مانگی 3ـی 2017ـەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە شێوەیەکی کاتی ڤیزای وڵاتەکەی بە هاووڵاتییانی ئێران، سووریا، یەمەن، سۆماڵ، لیبیا و سوودان نەدرێت.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دابوو ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراقیش نەدرێت، بەڵام بڕیارەکەی هەموارکردەوە و هەرێمی کوردستان و عێراقی لە بڕیارەکە دەرکرد.
رۆژی چوارشەممە 15.3.2017، دادوەری فیدڕالیی لە ویلایەتی هاوای بڕیاری دا بە سڕکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە هەموو ویلایەتەکانی وڵاتەکەی.
دۆناڵد ترەمپ ئەو بڕیارەی دادوەری فیدڕالیی لە هاوای سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، بڕیارێکی ”هەڵەیە“ و لە مێژووی ئەمریکا شتی وا رووی نەداوە.
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کرد، کە لە دژی ئەو بڕیارەی دادوەری فیدڕالیی هاوای، پەنا دەباتە بەر دادگای باڵای وڵاتەکەی و ”بەرگریی لە بڕیارەکەم دەکەم“.
باسنیوز
