ئهردۆغان: دەمانەوێت قهبارهی بازرگانی لەگەڵ رووسیا بگەیێنینە 100 ملیار دۆلار
رهجهب تهیب ئهردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی هەینی 10-3-2017 لەگەڵ کۆمەڵێک وەزیری حکومەتی تورکیا گەیشتە مۆسکۆ و لەلایەن ڤلادیمیر پوتینەوە پێشوازی لێکرا.
لهبارهی پهیوهندییه بازرگانی و ئابوورییهكانی نێوانیانەوە، سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ئاستی بازرگانی نێوان تورکیا و رووسیا بۆ 100 ملیار دۆلار بەرز بێتەوە، ئەردۆغان گوتی "ئەمڕۆ بە واژۆکردنی رێککەوتننامەکان، زەمینەی پەیوەندییە ئابوورییەکانمان بەھێز دەکەین. ھاوکات پێویستە لەڕووی ئابوورییەوە خێرا ھەنگاوی پێویست بنێین. بۆیە بەڕاستی دەزانم کە بەشێوەیەکی رێکوپێک و بە تەواوی سزاکان ھەڵبگیرێت".
ئەردۆغان روونیکردەوە، ساڵی رابردوو ئاستی بازرگانی لە نێوان تورکیا و رووسیا 17 ملیار دۆلار بووه و گوتیشی "بۆیە بەڕاستی دەزانم کە بەشێوەیەکی رێکوپێک و بە تەواوی سزاکان ھەڵبگیرێت. جارێکی دیکە ئەمە وەبیر دۆستی ئازیزم دەھێنمەوە".
سەرۆكکۆماری تورکیا زیاتر گوتی "لە پێناو دووبارە زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی گەشتی بێ ڤیزا، وا باشە لەمبارەیەوە کارێک ئەنجام بدرێت. ئاگادارین کە کار لەسەر رێگەچارەیەک بۆ پاسپۆرتی کارسازان، شوفێرانی بارھەڵگری بازرگانی بۆ رووسیا و کارمەندانی فڕۆکە و پاسپۆرتی فەرمی دەکەن. ھیواخوازین لە ماوەیەکی کورتدا پرسی گەشتی بێ ڤیزا دابین بکرێت".
رووداو
