ئهڵمانیا وێنهی ئۆجهلان و درووشمهكانی پهكهكه قهدهغه دهكات
لە بەرلین رایگەیاند، تۆماس دێ میزیێر، وەزیری ناوخۆی حكومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، نامەیەكی بۆ ھەموو دامەزراوە ئەمنییەكانی 16 ھەرێمی ئەڵمانیا ناردووە، كە ئیدی ھەڵواسینی وێنەكانی عبەدولڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و ئاڵاكانی ئهو حزبه، لە چالاكییە مەدەنییەكاندا قەدەخەیە، بەو پێیە ئیدی لایەنگرانی پەكەكە ناتوانن لە چالاكییەكانیاندا درووشمەكانی پەكەكە بەرز بكەنەوە.
وەزارەتی ناوخۆ، جگە لە ئاڵاكانی پەكەكە و وێنەكانی عەبدولڵا ئۆجالان، 33 لۆگۆی دیكەی قەدەخە كردوون، ھەروەھا ئاڵاكانی یەپەگە و ھەر درووشمێك قەدەخەكراون، كە گوزارشت لە پەكەكە و یەپەگە بكەن، بۆیە وەزارەتی انوخۆی ئەڵمانیا داوای كردووە رێگە لە ھەر چالاكییەك بگیرێت كە ئەو جۆرە دروشم و وێنانەی تێدا بەكار بھێندرێن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە چەند رۆژێكە توركیا رەخنە لە ئەڵمانیا دەگرێت بەوەی رێگەی لەوان گرتووە بانگەشەی ریفراندۆم بكەن، لە كاتێكدا رێگە بە چالاكییەكانی پەكەكە دەدات.
k24 -
