هۆكاری ده‌رهێنانی عێراق له لیستی 7 وڵاته‌كه ئاشكرا ده‌كرێت
مارك تۆنه‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، له باره‌ی هۆكاری ده‌رهێنانی عێراق له‌نێو لیستی ئه‌و 7 وڵاته، راشیگه‌یاند، ئه‌م دوو هۆكاره، رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ، هه‌موار بكرێته‌وه و عێراق له لیسته‌كه ده‌ربهێندرێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاره‌كه‌ی خۆی هه‌مواركرده‌وه و عێراقی له‌و 7 وڵاته جیا كرده‌وه، كه ڤیزای ئه‌مه‌ریكا به هاووڵاتییان نادرێت، ئێستا لیسته‌كه شه‌ش وڵاته و عێراقی تێدا نییه.
ئه‌و شه‌ش وڵاتانه‌ی ماون، زۆرینه موسڵمانن و بریتین له ئێران، سووریا، یه‌مه‌ن، لیبیا، سوودان و سۆماڵ.
.k24 -
