میسی ئاژاوە دەخاتە نێوان پیکێ و شاکیراوە
ئەوەی کە پیکێی بەرگریکاری بەرشلۆنەی نیگەران کردووە، شاکیرا پۆزشی بۆ میسی نەهێناوەتەوە لەسەر ئەوەی ناتوانێت کە بەشداری ئەو ئاهەنگی گواستنەوەیە بکات.
میسی و ئەنتۆنێلا پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بەهێزیان لەگەڵ شاکیراو پیکێی بەرگریکاری بەرشلۆنە هەیە، هەربۆیە هەواڵێکی سەرسوڕهێنەرە کاتێک شاکیرا بەشداری ئەو ئاهەنگەی میسی و ئەنتۆنێلا ناکات.
وابڕیارە لە 24-6-2017 میسی و ئەنتۆنێلا لە شاری رۆزاریۆی ئەرجەنتین کە زێدی لەدایکبوونی ئەو گۆڵکارەی بەرشلۆنەیە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان بکەن و لەئێستاشدا خاوەنی دوو کوڕن.
شاکیرای کچە گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی بیانووی ئەوەی هێناوەتەوە کە لەو ماوەیەدا سەرقاڵ دەبێت بە هەندێک کاری هونەریەوەو ناتوانێت بەشداری ئەو ئاهەنگە بکات.
لەلایەکی ترەوە شاکیرا ناتوانێت بەشداری بکات هۆکارەکەی ئەوەیە کە پابەندە بۆندێکەوە لەگەڵ ئەنجام نەدانی تووشی سزایی یاسایی دەبێت.
پیکێ فشارێکی زۆری خستووەتە سەر شاکیرا کە بەشداری ئەو ئاهەنگە بکات، چونکە نایەوێت لەبەردەم میسیدا شەرمەزار بێت بەهۆی نەچوونی بۆ ئەو ئاهەنگە.
شاکیرای کۆڵۆمبی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی جیهانیەو ناوبانگێکی زۆری هەیەو بەردەوام سەرقاڵی کارە هونەرییەکانیەتی لەسەرجەم وڵاتەکانی جیهاندا.
xandan-
