ئوردن ١٥ کەسی ئێعدام کرد

ئوردن ١٥ کەسی ئێعدام کرد

حکوومەتی ئۆردن رۆژی شەممە، ١٥ کەسی ئێعدام کرد کە چەند کەسێکیان دەستیان لە هێرشی ساڵێ ٢٠٠٣ی سەر باڵیۆزخانەی بەغدا لەم وڵاتەدا هەبووە.

بەرپررسانی ئۆردنی رایانگەیاند: لەم ١٥ کەسە ١٠ کەسیان بە تۆمەتی تیرۆریستی و ٥ کەسیشیان بە تۆمەتی دیکە ئێعدام کراون.

ئەو ١٥ کەسە کە هەموویان هاووڵاتیی ئۆردنی بوون، لەبەندیخانەیەکی باشووری پایتەختی ئەم وڵاتە هەڵواسراون.

لە دە ساڵێ رابردوو بەملاوە ئەمە یەکەمجارە ئوردن ئەم ژمارە زۆرە بە یەکەوە ئیعدام دەکات.
payamner-
Top