پەرلەمانی ئێران لە دۆخی كۆڵبەران دەكۆلێتەوە
سەرۆكی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، عەلائەدین بروجێردی، لەنووسراوەیەكدا داوای لەژمارەیەك پەرلەمانتار كردووە لەدۆخی كۆڵبەران بكۆڵنەوە.
بروجێردی، لەم نووسراوەدا داوای لە شەھروز بەرزەگەر، رەسوڵ خزری، جەلال مەحمودزادە و عەبدوڵكەریم حوسێنزادە كردووە كە لە سبەی رۆژی دوشەممەوە سەردانی سنوورەكان بكەن و راپۆرتێك لەسەر دۆخی كۆڵبەران بەگشتی و كوژرانی كۆڵبەران بەتایبەت ئامادە بكەن.
کێشەی کۆڵبەرانی سەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەژمارەیان هەزاران کەس دەبێت، بووەتە کێشەیەکی گەورەی ئێران و گەیشتووەرتە پەرلەمانی ئەم وڵاتەش.
payamner-
