فڕۆکەیەکی سعودی لە نەجەف دەنیشێتەوە

 فڕۆکەیەکی سعودی لە نەجەف دەنیشێتەوە
فڕۆکەیەکی سعودیە لە شاری نەجەف دەنیشێتەوە، کە یەکەم فڕۆکەی ئەو وڵاتەیە لەم شارە بنیشێتەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە میدیا عێراقییەکان، فڕۆکە سعودییەکە گەشتیارانی سعودی گواستووەتەوە شاری نەجەف و یەکەم فڕۆکەی ئەو وڵاتەیە لە شاری نەجەف بنیشێتەوە.

شاری نەجەف کەوتووەتە باشووری عێراق و بەهۆی بوونی مەزاری ئیمام عەلی، ئیمامی یەکەمی موسڵمانانی شیعەمەزهەب تێیدا، بە شارێکی پیرۆزی شیعەکان دادەندرێت.

نیشتنەوەی ئەو فڕۆکە سعودیە لە نەجەف لە کاتێک دایە، کە سعودیە بەردەوام عێراق بە داگیرکراو لەلایەن ئێرانەوە دادەنێت و سعودیە و ئێرانیش بەهۆی ناکۆکیی تائیفیی سوننە و شیعە، ناکۆکییەکی زۆر لە نێوانیاندا دایە.








باسنيوز
Top