پەنابەرێكی كورد لە فینلاند هەوڵی خۆكوشتن دەدات

پەنابەرێكی كورد لە فینلاند هەوڵی خۆكوشتن دەدات
دوێنێ شەوی یەكشەممە پەنابەرێكی كورد لە كەمپێكی پەنابەرانی فینلاند لە نهۆمی چوارەمەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە بەمەبەستی خۆكوشتن، ئەویش بەهۆی ئەوەی دوو جار مافی پەنابەرییەتیەكەی ڕەت كراوەتەوە.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێ، پەنابەرەكە نێوی "هەژار"ە و لە كەمپی سیلینار لە شاری كۆبیوی فینلاند نیشتەجێیە، لە دوای خۆهەڵدانە خوارەوە لە نهۆمی چوارەمەوە، تەنها قاچی شكاوە، ئەمەش بەپێی لێدوانی هاوڕێكانی.

لە ساڵی رابردووەوە فینلاند ژمارەیەكی زۆری پەنابەرانی كوردستان و عێراقی بەزۆر ناردووەتەوە، تەنها لە ساڵی 2016دا زیاتر لە 1400 پەنابەر ڕەوانەی عێراق كراونەتەوە.










باسنيوز
Top