پۆلیسێكى ئه‌فغانى 11 پۆلیسی هاوڕێی خۆى كوشت
به‌پێی ئاژانسى ئه‌سوشیتد پرێس، پۆلیسێكى ئه‌فغانى، دوێنێ 27ى شوبات، له یه‌كێك له بازگه‌كانى لهشقر جاه، ته‌قه‌ى له هاوڕێكانى خۆى كردووه و له ئه‌نجامدا 11 پۆلیسی كوشتووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه هه‌موو چه‌ك و تهقهمهنییهكانى بازگهكهى بردووه و به ئۆتۆمبیلی پۆلیس به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتووه.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته پێیوایه، كه بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له‌پشت ئه‌و كرده‌وه‌یه‌وه بن و پۆلیسه‌كه‌یان كردبێت به ئه‌ندامى خۆیان.
ماوه‌یه‌كه بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان، كه یه‌كێكه له ڕێكخراوه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان، ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به چالاكی ئه‌منى و چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كیان بۆ سه‌ر شاره گه‌وره‌كانى ئه‌و وڵاتى ئه‌نجام داوه.
bas news -
